Smiley face
Smiley face
Smiley face

پاشماوەی کەشتییەکی جەنگی دوای ٧٢ ساڵ دۆزرایەوە

2017-08-21 10:37:44



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پاشماوەی کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی کە لە سەردەمی شەڕی جیهانی دووەمەوە لە لایەن هێزەکانی ژاپۆنەوە نقوم کرابوو، لە قوڵایی ٦ کیلۆمتری ناو ئۆقیانووسێکدا دۆزرایەوە.

 

پاشماوەی کەشتییەک بەناوی یو ئێس ئێسی ئیندیاناپۆلیس ی فیلۆی ئەمریکی، دوای ٧٢ ساڵ لە ئۆقیانووسی پاسیفیک دۆزرایەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، کەشتی ئەمریکی بەناوی یۆ ئێس ئێسی پۆلیسی فیلۆ لە شەڕی جیهانی دووەمدا لە لایەن هێزێکی ژاپۆنییەوە نقوم کرابوو، دوای ٧٢ ساڵ لە قوڵایی نزیکەی ٦ کیلۆمەتردا لە ژێر ئۆقیانووسی پاسیفیک دۆزرایەوە.

 

کەشتی ناوبراو، دوا هاویشتنی بۆمبی ئەتۆمی هیرۆشیما، کاتێک بۆ جێگیرکردنی پارچەیەک لە ئەرکێکی شاراوەوە دەگەڕایەوە لە ڕۆژی ٣٠ تەمووزی ساڵی ١٩٤٥ لە دەریای ژاپۆن لە نێوان گوام و لەیتە لێیدرابوو، ئەو کەشتییە لەماوەی ١٢ خولەکدا ژێر ئاو کەوتبوو.

 

ئەو کاتە ١١٩٢ لەناو ئەو کەشتییەدا هەبوو، تەنیا ٣١٦ کەسیان لێ ڕزگار کرا.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin