Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندی دانوستان لەگەڵ بەغدا دەگەڕێنەوە بۆ هەولێر

2017-08-21 10:24:56



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکانیان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ڕیفراندۆمی باشوری کوردستان، شاندی دانوستان لەگەڵ بەغدا دەگەڕێنەوە بۆ شاری هەولێر.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی دانوستان لەگەڵ بەغدا، کە ماوەی حەوت ڕۆژە لە شاری بەغدا-ن، لەڕێگای فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر-ەوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.


ڕۆژی ١٤/ئەم مانگە شاندی دانوستان لەگەڵ بەغدا، کە پێکهاتوون ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، محەمەد ئەحمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو، ڕۆمیۆ هەکاری نوێنەری کلدوئاشورییەکان، ماجد بازرگان نوێنەری تورکمانەکان و ڤیان دەخیل وەک نوێنەری ئیزیدیەکان، لە هەرێمی کوردستانەوە چوونە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و باڵیۆزی وڵاتان-دا کۆبوونەوە.

 

بەپێی ئەو لێدوانە ڕۆژنامەنووسییانەی، کە دوای کۆبوونەوەکان دەدران، لایەن و بەرپرسانی بەغدا پشتگیرییان لە یەکگرتوویی عێراق و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کردووە، هەروەها داوای دواخستنی ڕیفراندۆمی باشوری کوردستانیان کردووە.

 

ئەندامانی شاندی دانوستان لەگەڵ بەغدا، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم-ن  و شاندەکە لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق و کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە پێکهات.

 

 

ش.ف 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin