Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندى هه‌ده‌په‌ و ده‌به‌په‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێتى کۆبوونه‌وه‌

2017-08-20 20:55:35



ڕۆژنیوز ـ شۆڕش بەنەک


شاندێکى پارتى دیموکراتى گه‌لان – هه‌ده‌په‌ و پارتى هه‌رێمه‌ دیموکراتییه‌کان – ده‌به‌په‌ که‌ بۆ سه‌ردانیکردنى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستانن، سه‌ردانى یه‌کێتیان کرد.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شانده‌که‌ى هه‌ده‌په‌ و ده‌به‌په‌ سه‌ردانى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیان کرد له‌ شارى سلێمانى و له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ پێشوازیان لێکرا.


شانده‌که‌ى هه‌ده‌په‌ و ده‌به‌په‌ پێکهاتبوون له‌ ئیمام تاشجیه‌ر په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ و هاجه‌ر ئۆزده‌میر جێگرى هاوسه‌رۆکى به‌ده‌په‌ و شیرین تونج جێگرى هاوسه‌رۆکى ده‌به‌په‌ و زانا ئۆنه‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌به‌په‌ و عابد ئیکه‌ و موزه‌یه‌ن گونه‌ش هاوسه‌رۆکانى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ده‌په‌ له‌ باشورى کوردستان، که‌ له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و حاکم قادر ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و چه‌ند به‌رپرسێکى ترى یه‌کێتییه‌وه‌ پێشوازیان لێکرا.


له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بارودۆخى باکورى کوردستان و پارته‌ کوردییه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى و پێکهێنانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى له‌نێوان هێزه‌ کوردییه‌کان باس کرا.


شانده‌که‌ى هه‌ده‌په‌ و به‌ده‌په‌ هه‌ر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێش سه‌ردانى یه‌کێتى، سه‌ردانى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی-یان کرد.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin