Smiley face
Smiley face
Smiley face

شه‌قڵاوه‌، هێرشکرایه‌ سه‌ر په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان

2017-08-20 20:28:25



ڕۆژنیوز ـ قه‌ره‌چوغ ئه‌نوه‌ر


له‌ شارۆچکه‌ى شه‌قڵاوه‌ سه‌ربه‌ پارێزگاى هه‌ولێر هێرشکرایه‌ سه‌ر په‌رله‌مانتارێکى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لێى درا.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچکه‌ى شه‌قڵاوه‌ له‌دوای ته‌واوبوونی سیمینارێکی به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان له‌ فراکسیۆنى گۆڕان، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ هێرشکرایه‌ سه‌رى و لێى درا.


سەرچاوەیەکی تایبەت به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: "کاتژمێر ٥:٣٠ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی گه‌نجانی بوێر سیمینارێک بۆ بەهار مەحمود ڕێکخرا لە شەقڵاوە سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان".

 

وتیشی: "دوای ته‌واوبوونی سیمیناره‌که‌ به‌ به‌رچاوی هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه‌، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ هێرش کرایه‌سه‌ر بەهار مەحمود و به‌ شه‌ق و بۆکس لێی درا".


ئه‌وه‌شى وت: تاکو ئێستا پۆلیسی شه‌قڵاوه‌ ئاماده‌ نییه‌ سکاڵا لە بەهار مەحمود وەربگرێت.


به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنیوز، پاش که‌مێکی تر فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمى کوردستان به‌یاننامه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌رده‌کات.


ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان له‌کاتێکدایه‌ که‌ وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌ شاندێکى پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانى سلێمانى بکه‌ن بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان.


هێرشکردنه‌سه‌ر په‌رله‌مانتار به‌هار مه‌حمود دواى ئه‌وه‌ دێت، که‌ هه‌ر به‌یانى ئه‌مڕۆ، له‌ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزێکی چه‌کداره‌وه‌ په‌رله‌مانتار فه‌رهاد سه‌نگاوی ڕفێندرا و دوای چه‌ند کاتژمێرێک ئازاد کرا، هه‌ینى ڕابردووش له‌ شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ هێرشکرایه‌ سه‌ر مه‌لا سامان چه‌مچه‌ماڵى و ده‌ستى و سه‌رى بریندار کرا.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin