Smiley face
Smiley face
Smiley face

جوڵانه‌وه‌ى نه‌خێر له‌ ئێستادا ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌

2017-08-20 19:12:03



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له‌ ئێستادا ڕاگه‌یه‌ندراوێکی له‌سه‌ر ڕفاندنى فه‌رھاد سه‌نگاوی بڵاوکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، داواکارین به‌ زووترین کات، بکه‌رانی ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ستگیر و دادگایی بکرێن.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، ڕابوون مه‌عروف وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له‌ ئێستادا، که‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوى کره‌وه‌، ڕایگه‌یاندوه‌: "له‌ ھێرش و په‌لامارێکیتری ناوه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ھه‌رێمی کوردستان بۆ سه‌ر ئازادی و شکۆی ھاوڵاتیان، ئه‌مڕۆ گروپێک چه‌کدار له‌ناو شاری سلێمانی، بۆ ماوه‌یه‌ک تێکۆشه‌ری دێرین و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له‌ ئێستادا ده‌ڕفێنن".


ئه‌وه‌ش ھاتووه‌: "ئێمه‌، وێڕای ئیدانه‌ی توندی ئه‌و ڕووداوه‌، تا دیاریکردن و ئاشکراکردنی بکه‌ره‌کان، ده‌زگاکانی ئاسایشی سلێمانی به‌ به‌رپرس ده‌زانین و داواکارین به‌ زووترین کات، بکه‌رانی ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ستگیر و دادگایی بکرێن".


جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له‌ ئێستادا ده‌ڵێت، "لێره‌وه‌ سه‌رنجی لایه‌ن و ناوه‌نده‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ ئاستی مه‌ترسیداری سه‌رکوت و پێشێلکردنی ئازادیه‌کان و مافی مرۆڤ له‌ ھه‌رێمی کوردستان ڕاده‌کێشین و داوا ده‌که‌ین ده‌سه‌ڵاتدارانی ھه‌رێم وه‌ک به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ بناسێندرێن".


ئه‌مڕۆ فه‌رهاد سه‌نگاوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له‌ ئێستادا ڕفێندرا و دوای چه‌ند کاتژمێرێک له‌ ڕفاندنی ئازادکرا و دوای ئازادکردنیشی وتی، ئه‌و له‌ ماڵی برایه‌کی بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌کی کانی بای شاری سلێمانی و چه‌ند که‌سێک چوونه‌ته‌ ماڵی براکه‌ی و ڕفاندویانه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin