Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕه‌قه‌، ٢٣٤ گه‌نجى دیکه‌ بوون به‌ شه‌ڕڤان

2017-08-20 18:55:25



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


٢٣٤ گه‌نجى خه‌ڵکى شارى ڕه‌قه‌ خولێکى په‌روه‌رده‌یان ته‌واو کرد و چوونه‌ ڕیزه‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ ٢٣٤ گه‌نجى خه‌ڵکى ڕه‌قه‌ له‌ شارۆچکه‌ى عه‌ین عیسا ده‌وره‌یه‌کى په‌روه‌رده‌یان ته‌واو کرد و بوون به‌ شه‌ڕڤان له‌ ڕیزه‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات بۆ شه‌ڕکردن دژى چه‌ته‌کانى داعش له‌ ڕه‌قه‌.


له‌ خوله‌که‌دا که‌ ماوه‌ى مانگێک به‌رده‌وام بوو، پسپۆڕانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وانه‌یان له‌سه‌ر چۆنێتى شه‌ڕکردن به‌ به‌شداربووان وته‌وه‌.


خوله‌که‌ به‌ مه‌راسیمێک ئه‌مڕۆ کۆتایى هات و له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا ڕیشسپیانى عه‌ره‌ب و نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى مه‌ده‌نى ڕه‌قه‌ و فه‌رمانده‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ئاماده‌ بوون.


ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ نوێیانه‌ ده‌چنه‌ ناو ڕیزه‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته‌وه‌ له‌ ڕه‌قه‌ و شه‌ڕ بۆ ڕزگارکردنى ئه‌و شاره‌ ده‌که‌ن له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin