Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌په‌گه‌: له‌ جوله‌مێرگ و به‌دلیس ١٤ سه‌رباز کوژران

2017-08-20 18:30:51



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل – هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، که‌ له‌ ئه‌نجامى چالاکى گه‌ریلاکانیان له‌ جوله‌مێرگ و به‌دلیس له‌ باکورى کوردستان ١٤ سه‌ربازى سوپاى تورکیا  کوژران.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌په‌گه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ و به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌، له‌ جوله‌مێرگ ١١ سه‌رباز و له‌ به‌دلیس-یش سێ سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون.


به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌، "ڕۆژى ١٨ى ئاب گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌ له‌ گردى شه‌کرى سپى له‌ ناوچه‌ى شه‌مزینان سه‌ربه‌ جوله‌مێرگ دژى سه‌ربازانى سوپاى تورکیا چالاکییه‌کى فراوانیان ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌وه‌ى که‌ زانراوه‌، به‌هۆی چالاکیه‌که‌وه‌ ١١ سه‌رباز کوژراون و چوارى دیکه‌ش بریندار بوون".


ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هه‌ر ڕۆژى ١٨ى ئاب گه‌ریلاکان دژى گروپێکى سه‌ربازانى سوپاى تورکیا له‌ گردى کۆتۆم له‌ ناوچه‌ى ته‌توان له‌ به‌دلیس چالاکیان ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌وه‌ى زانراوه‌ سێ سه‌رباز له‌و چالاکیه‌دا کوژراون".


هه‌روه‌ها هه‌په‌گه‌ باسى له‌وه‌ش کردوه‌، سێ گه‌ریلایان له‌ ناوچه‌ى سێرت ڕۆژى ١٩ى ئاب، "دواى شه‌ڕێکى قاره‌مانانه‌" شه‌هید بوون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin