Smiley face
Smiley face
Smiley face

سبه‌ینێ گۆڕان و پارتى کۆده‌بنه‌وه‌

2017-08-20 17:08:14



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


به‌پێى میدیاکانى پارتى، سبه‌ینێ شاندێکى پارتى سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆده‌بنه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ میدیاکانى پارتى بڵاویان کرده‌وه‌، که‌ سبه‌ینێ شاندێکى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌چنه‌ سلێمانى و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆده‌بنه‌وه‌، کۆبوونه‌وه‌که‌ش له‌ مه‌کۆى سه‌ره‌کى گۆڕان ده‌بێت.


میدیاکانى پارتى ئه‌وه‌شیان بڵاوکردوه‌ته‌وه‌، که‌ ئه‌ندامانى شانده‌که‌ بریتین له‌ فازڵ میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و ئازاد به‌رواری و مه‌حمـود محه‌مه‌د و جه‌عفه‌ر ئیبراهیم و عیزه‌ددین به‌رواری و ڕێبوار یه‌ڵدا ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی.


گۆڕان و پارتى ماوه‌یه‌کى زۆره‌ کۆنه‌بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت، که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا گۆڕان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌جێنداى خۆى بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتى بڵاوکرده‌وه‌، که‌ گرنگترینیان کاراکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى مووچه‌ و شه‌فافیه‌ت له‌ داهاتى نه‌وت و غاز و دواخستنى پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم بوون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin