Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە گەڕەکەکانی ڕەقەدا شەڕێکی سەختە

2017-08-20 15:00:11



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە پێنج گەڕەکی شاری ڕەقە شەڕی سەخت بەڕێوەدەچێت و ١٧ چەتەی داعش کوژراون.

 

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە لە ڕۆژی ٧٥-ەمیندا بەردەوامەو شەڕڤانان بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ گورزی کوشندەیان لە چەتەکانی داعشدا و شەڕیش بەسەختی بەردەوامی هەیە.

 

لە گەڕەکی مەنسوور-ی ڕۆژهەڵاتی شارەکە شەڕ هاتە ئاراوەو لە ئەنجامدا حەوت چەتەی داعش کوژراون و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقێندراوەتەوە.

 

لە هەمان لای شارەکەوەو لە گەڕەکی ڕەشید شەڕ بەردەوامی هەیە و شەش چەتەی داعش کوژراون.

 

هەروەها لە گەڕەکی بەریدیش شەڕ ڕوویدا و چوار چەتە کوژران.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، شەڕ لەو سێ گەڕەکە و هەردوو گەڕەکی مروور و نەهدا بە سەختی بەردەوامی هەیە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin