Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەدەپەو دەبەپە بۆ سەردانی لایەنەکان لە هەرێمی کوردستانن

2017-08-20 14:20:16



رۆژنیوز - سلێمانی

 

بە ئامانجی توندوو تۆڵکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ حزب و لایەنکانی هەرێمی کوردستاندا، شاندێکی باڵای هەدەپە و دەبەپە، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی تەڤگەریی ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد.

 

کاتژمێر یەکی دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ، شاندێکی باڵای لە هەردوو حزبی، پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، و پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان-دەبەپە، کە پێک هاتبوون لە ئمام تۆشوەر، پەرلەمانتاری هەدەپە، هاجەر ئۆزدەمیر، جێگری هاوسەرۆکی دەبەپە و شیرین تونج، جێگری هاوسەرۆکی دەبەپە و زانا ئونەن، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هەدەپە،  سەردانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان-یان کرد، لە لایەن محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی و تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی و شاندێک لە بەڕێوبەرایەتی تەڤگەری ئازادی پێشوازیان لێکرا.

 

هاجەر ئوزدەمەر، جێگری هاوسەرۆکی دەبەپە، لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیانەوە بە ڕۆژنیوزی وت:"بەمەبەستی پتەوکەدنی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستاندا سەردانی هەرێمی کوردستانمان کردووە، پێشتر سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان-مان کرد، ئێستاش سەردانی تەڤگەری ئازادی-مان کردووە، لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی لایەنەکانی تر ئەکەین".

 

 

وتیشی:"ئێمە پارتێکی کوردیین، بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ سەرجەم پارتە کوردییەکاندا پەیوەندیمان باش بێت، هەروەها پێشتر لە هەرێمی کوردستان کۆنفڕانسێکی ڕاوێژی نەتەوەیی لێرە پێک هات، دەمانەوێت لە پێناو پەرەپێدانی نزیکایەتی نەتەوەیی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەهێز بکەین".

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin