Smiley face
Smiley face
Smiley face

پۆلیسى سلێمانى: کچێکی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ خۆی خنکاند

2017-08-19 17:44:39



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، که‌ له‌ گه‌ڕه‌کى قڕگه‌ له‌ شارى سلێمانى کچێکى ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ خۆى خنکاند.


به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی "دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌کی قڕگه‌ له‌ شاری سلێمانی کچێکی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ خۆی خنکاندوه‌".


هه‌ر به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ "دوای گه‌یشتنی ده‌ستبه‌جێی هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌ شوێنى ڕووداوه‌که‌، ته‌رمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری له‌ شاری سلێمانی کراوه‌ و په‌ڕاوی لێکۆلینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌" .


پۆلیسى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه‌ "کچه‌که‌ ساڵى ١٩٩٦ له‌دایکبووه‌ و ناوی (د.ت.م)ه‌" .


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin