Smiley face
Smiley face
Smiley face

سیرا لیۆن، ژماره‌ى قوربانییه‌کان به‌رز ده‌بێته‌وه‌

2017-08-19 17:21:37



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ژماره‌ى قوربانییه‌کانى کاره‌ساته‌ سروشتییه‌که‌ى وڵاتى سیرا لیۆن به‌رزبووه‌ و تا ئێستا ٤٦٧ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیکه‌ى ٢٠ هه‌زار که‌سیش ئاواره‌ بوون.


ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى وڵاتى سیرا لیۆن ڕایانگه‌یاند، که‌ ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى لافاو و ڕۆچوونى زه‌وییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ ٤٦٧ که‌س و ئه‌گه‌رى زیادبوونى ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش هه‌یه‌.


ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش کرد، که‌ نزیکه‌ى ٢٠ هه‌زار که‌س ئاواره‌ بوون و ماڵ و شوێنى خۆیان به‌جێهێشتوه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى کۆلێرا و مه‌لاریا.


ڕۆژى ١٤ى ئه‌م مانگه‌ له‌ نزیک شاری فریتاون پایته‌ختی وڵاتی سیرا لیۆن به‌هۆی بارانی به‌هێز و دروستبوونی لافاو و ڕۆچوونی زه‌ویه‌وه‌ کاره‌ساتێکى سروشتى ڕوویدا، سه‌ره‌تا ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ ١٧٩ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ بوو به‌ ٤٦٧ که‌س.


سیرا لیۆن ده‌که‌وێته‌ ڕۆژئاوای ئه‌فریقاوه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی حه‌وت ملیۆن که‌سه‌، ئه‌و وڵاته‌ به‌شێکی زۆری ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سی.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin