Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەنگدان لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگا ناڕێکخراوەکانی هەرێم دواخرا

2017-08-19 14:18:35



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پارێزگا ناڕێکخراوەکانی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق دواخرا.

 

لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دەنگدان لەسەر یاسای هەلبژاردنەکان لە پارێزگا ناڕێکخراوەکانی هەرێم-دا دواخرا.

 

بریاربوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خاڵی چوارمی بەرنامەی ئەمڕۆیدا،  دەنگ بدات لەسەر سێیەمین هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بدات، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ، دەنگدان لەسەر یاساکە بۆ دانیشتنی رۆژی دووشەمەی داهاتوو دواخرا.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin