Smiley face
Smiley face
Smiley face

دووه‌مین ده‌وره‌ى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆى منبیج کۆتایى هات

2017-08-18 20:13:52



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ ئه‌کادیمیاى شه‌هید مه‌حمود عه‌لى له‌ منبیج دووه‌مین ده‌وره‌ى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ کۆتایى هات.


ئه‌مڕۆ به‌ مه‌راسیمێک دووه‌مین ده‌وره‌ى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆى منبیج کۆتایى هات، که‌ له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا به‌رپرسانى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رى و فه‌رمانده‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ئاماده‌ بوون.


ده‌وره‌که‌ ماوه‌ى مانگێک به‌رده‌وام بوو، تێیدا وانه‌ى فکرى و سه‌ربازى پێشکه‌شى به‌شدار بووان کران.


له‌ ده‌وره‌که‌دا ٦١ گه‌نجى منبیج به‌شداربوون و له‌مه‌وبه‌دوا ئه‌رکى پاراستنى ئاسایشى ناوخۆى شارۆچکه‌ى منبیجیان پێده‌سپێردرێت.


سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ ١٥ى ئابدا یادى یه‌که‌مین ساڵه‌ى ئازادکردنى شارۆچکه‌ى منبیج بوو له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش، ئه‌وه‌ش دواى دوو مانگ شه‌ڕ و پێکدادان و له‌ ١٥ى ئابى ٢٠١٦ شه‌ڕڤانان شارۆچکه‌که‌یان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ده‌رهێنا.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin