Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ ئه‌ڵمانیا و فینلاند هێرش ئه‌نجامدرا و سێ که‌س کوژران

2017-08-18 20:11:46



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ وڵاتى فینلاند و له‌ وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌ چه‌قۆ دوو هێرش ئه‌نجامدرا و له‌ هه‌ردوو ڕووداوه‌که‌دا سێ که‌س کوژران.


ئه‌مڕۆ له‌ شارى تورکۆ له‌ باشورى وڵاتى فینلاند که‌سێک به‌ چه‌قۆ هێرشى کرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى و به‌هۆیه‌وه‌ دوو که‌س کوژران و هه‌شت که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون، ئه‌وه‌ش به‌پێى ڕاگه‌یاندنه‌کانى ئه‌و وڵاته‌.


به‌ڵام هێرشکاره‌که‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیرکراوه‌.


هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ شارى ڤوپه‌رتال له‌ ئه‌ڵمانیا که‌سێک به‌ چه‌قۆ هێرشێکى ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه‌ که‌سێک کوژرا و که‌سێکیش بریندار بوو.


ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ شه‌وى ڕابردوو له‌ شارى به‌رشه‌لۆنا له‌ ئیسپانیا چه‌ند هێرشێک ئه‌نجامدران و به‌هۆیانه‌وه‌ به‌پێى دواین ئامار ١٤ که‌س کوژران و نزیکه‌ى ١٠٠ که‌سیش بریندار بوون.


هێرشه‌که‌ى ئیسپانیا چه‌ته‌کانى داعش گرتیانه‌ سه‌ر خۆیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى فینلاند و ئه‌ڵمانیا دیار نییه‌ له‌لایه‌ن چ گروپێکى توندڕه‌وه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin