Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ شه‌هبا شه‌ڕ له‌نێوان سوپاى تورکیا و سوپاى شۆڕشگێڕان ڕوویدا

2017-08-18 19:41:17



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


سوپاى تورکیا و چه‌کدارانى سه‌ربه‌ تورکیا به‌شێک له‌ گونده‌کانى کانتۆنى شه‌هبایان تۆپباران کرد و سوپاى شۆڕشگێڕانیش وه‌ڵامیان دانه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شه‌ڕ له‌نێوانیان ڕوویدا.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سوپاى تورکیا و چه‌کدارانى سه‌ربه‌ تورکیا به‌ چڕى ده‌ستیان کرد به‌ تۆپبارانى گونده‌کانى تل مه‌دیق و شێخ عیسا و تل ڕه‌فعه‌ت و به‌نداوى شه‌هبا له‌ کانتۆنى شه‌هبا له‌ باکورى سوریا، به‌ڵام سوپاى شۆڕشگێڕان وه‌ڵامیان دانه‌وه‌.


هه‌روه‌ها له‌لایه‌کى تره‌وه‌ فڕۆکه‌یه‌کى سیخوڕى سوپاى تورکیا به‌سه‌ر ئاسمانى ناوچه‌که‌دا سوڕایه‌وه‌.


تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانى ئه‌و شه‌ڕ و تۆپبارانه‌ نازانرێت.


هه‌ر ئه‌مڕۆ سوپاى تورکیا و چه‌کدارانى سه‌ربه‌ تورکیا چه‌ند ناوچه‌یه‌کى کانتۆنى عه‌فرینیان بۆردوومان کرد.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin