Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانى، ئاگرێک له‌ چیاى گۆیژه‌ که‌وته‌وه‌

2017-08-18 18:54:04



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ئاگرێک له‌ چیاى گۆیژه‌ له‌ سلێمانى که‌وته‌وه‌ و زیانى به‌ ژینگه‌ى چیاکه‌ گه‌یاند.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ چیاى گۆیژه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى ئاگرێک که‌وته‌وه‌ و به‌پێى زانیارییه‌کان زیاتر له‌ دوو دۆنم پوش و پاوان سوتاون، هه‌روه‌ها چه‌ندین دارى سنه‌وبه‌ر سوتاون.


هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌کان ئاگره‌که‌ له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌شتیارێکه‌وه‌ "به‌ نه‌زانیى" کراوه‌ته‌وه‌ و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ گه‌شتیاره‌کان ده‌ستگیرکراون، هه‌روه‌ها ئاگره‌که‌ش له‌ ئێستادا کۆنترۆڵکراوه‌.


چیاى گۆیژه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار سوتاوه‌ و زیانێکى زۆر به‌ر ئه‌و سه‌دان دار سنوبه‌ره‌ گه‌یشتوه‌، که‌ به‌ دامێنى چیاکه‌وه‌ن و به‌هۆى سوتانى ڕه‌گه‌که‌یانه‌وه‌ وشک بوون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin