Smiley face
Smiley face
Smiley face

شانده‌که‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌ په‌رله‌مانتارانى به‌غدا کۆبوونه‌وه‌

2017-08-18 18:43:00



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


شاندی هه‌رێمى کوردستان که‌ له‌ نوێنه‌رى به‌شێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پێکهاتوون، له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌ په‌رله‌مانتارانى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌غدا کۆبوونه‌وه‌.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ شارى به‌غدا شاندی هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و یه‌کگرتووى ئیسلامى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆبوونه‌وه‌.


کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌نجام و چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌یه‌ که‌ چه‌ند ڕۆژێکه‌ شاندى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌غدا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ساسییه‌کانى عێراق ئه‌نجامیان داوه‌.


هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى بۆچوون و سه‌رنجى په‌رله‌مانتارانى پارتى و یه‌کێتى و یه‌کگرتووه‌.


له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌رله‌مانتارانى گۆڕان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌شدار نه‌بوون، هه‌روه‌ها له‌ناو شاندى هه‌رێمیش نوێنه‌رى گۆڕان و کۆمه‌ڵ بوونى نییه‌.


ئه‌و شانده‌ بۆ ئه‌وه‌ چوونه‌ به‌غدا که‌ له‌سه‌ر ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان دانوستان بکه‌ن، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا پشتگیریان بۆ ڕیفراندۆم به‌ ده‌ستنه‌هێناوه‌.


ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ١٤ى ئه‌م مانگه‌ شاندی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، که‌ پێکهاتوون ڕۆژ نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتوو، ڕۆمیۆ هه‌کاری نوێنه‌ری کلد و ئاشورییه‌کان، ماجد بازرگان نوێنه‌ری تورکمانه‌کان و ڤیان ده‌خیل وه‌ک نوێنه‌ری ئێزدیه‌کان، له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ چوونه‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و باڵیۆزی وڵاتان-دا کۆبوونه‌وه‌، ئه‌و شانده‌ى هه‌رێم تا ئێستاش له‌ به‌غدان.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin