Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەریلاکان لە گەڤەر و ئەلباک چالاکیان ئەنجامدا

2017-08-18 17:12:47



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە،  لە گردی عەلیشێر لە گەڤەر چالاکیان ئەنجامدا و سەربازێکیان کوشت، لە چالاکییەکی دیکەشدا دژی بارەگایەکی سەربازی لە ئەلباک دوو سەربازی دیکەی تورک کوژراون.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکاری و زانیاریی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە گەڤەری جولەمێرگ و ئەلباکی وان ڕاگەیاند.


هەپەگە ڕایگەیاند: "هێزەکانمان دوێنێ کاتژمێر ٠٣:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین موشدا، دژی سەربازەکانی سوپای تورک لە گردی عەلیشێری سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و سەربازێکی دیکەش برینداربوو".


لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: "هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٤٠ خولەکی ئێوارە  دژی بارەگای سەربازی بیبانی سەربە ئەلباکی وان زنجیرە چالاکییەک بە قەناس ئەنجامدرا، لەو زنجیرە چالاکییەشدا دوو سەربازی تورک کوژران".


هەپەگە لە بەردەوامیدا ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، کە "ڕۆژی ١١ی مانگ لە دەوروبەری چراڤی سەربە بۆتانی شرناخ لەنێوان هێزەکانمان و سەربازەکانی سوپای تورکدا شەڕێک ڕوویدا، لەو شەڕەدا هەڤاڵێکمان بە ناوی باوەڕ شەهید بوو، ناسنامەی ئەو هەڤاڵەمان بەم شێوەیەیە":

 


ناو و پاشناو: ئەمین یەعقوب 
نازناو: باوەڕ ماوا
ناوی دیک و باوک: سەفییە / حەمید
شوێن و کاتی شەهیدبوون: شرناخ / ١١ی ئابی ٢٠١٧


لەکۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: "هێزەکانی سوپای تورک لە ڕۆژی ٤ی ئابدا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیان لە دەوروبەری چەولیک دەستپێکرد، لەو ئۆپەراسیۆنەدا لە نێوان یەکینەیەکی هێزەکانمان و سەربازەکانی سوپای تورکدا شەڕ ڕوویداوە، پاشان سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر دەستڕێژی گولـلەی لە هێزەکانمان کردووە و هەڤاڵێکمان بەناوی نزار بە سەختی برینداربو، هەڤال نزار بۆ ئەوەی لەلایەن دوژمنەوە بە دیلنەگیرێت نارنجۆک بە خۆیدا تەقاندوەتەوە و شەهید بووە".

 


ناو و پاشناو: نەسیم یەرباسان
نازناو: نزار شیار
شوێنی لەدایکبوون: شرناخ
ناوی دایک و باوک: کەریمە / عەبدوڵا 
شوێن و کاتی شەهیدبوون: چەولیک / ٤ی ئابی ٢٠١٧


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin