Smiley face
Smiley face
Smiley face

خورماتوو، لەڕووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس گیانیان لەدەست دا

2017-08-18 15:48:43



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار

 

لە نێوان هەردوو شارۆچکەى خورماتوو و ئامرلی، لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا شەش کەسی بەڕەچەڵەک عەرەب گیانیان لەدەست دا.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ڕێگاى سەرەکى نێوان هەردوو شارۆچکەى خورماتوو و ئامرلی سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین، هەشت کەس بوونە قوربانى.

 

زەنون بەرزنجی ئەفسەر لە پۆلیسی هاتوچۆی خورماتوو بەڕۆژنیوزى ڕاگەیاند: لە بەرامبەر گوندی بیر زەهەب لە سەر ڕێگاى هەردوو شارۆچکەى خورماتوو و ئامرلی، لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا هەشت کەس بوونە قوربانى.

 

زەنون بەرزنجی وتیشی: قوربانییەکانى نێو ڕووداوەکە، بەم شێوەیەیە، شەش کەس گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسی تریش بریندار بوون، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانى پارێزگاى دیالە. 

 

 هەروەها ناوبراو باسی لەوەشکرد، دوو خێزانى دانیشتووى پارێزگاى سەڵاحەدین کە بە ڕەچەڵەک عەرەبن، لە  شاری سلێمانى گەڕاونەتەوە بۆ پارێزگاى سەڵاحەدین، لەبەرامبەر گوندی پیر زەهەب لەسەر ڕێگاى  شارۆچکەى ئامرلی و خورماتوو، ئۆتۆمبیلێکى بارهەڵگر، لە سایدەکەى ترەوە هاتوەتە سایدی ئەو ئۆتۆمبیلەى دوو خێزانەکەى تێدابووە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبیلی دوو خێزانەکەى دانیشتووى سەڵاحەدین، کە جۆری سەنتافى بووە، کردویەتى بە ژێرەوە و هەشت  قوربانى لێکەوتوەوە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin