Smiley face
Smiley face
Smiley face

کاتی بەڕێوەبردنی ڕاوێژی دووەمی نەتەوەیی دیاری کرا

2017-08-18 15:10:55



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمیتەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستاان- کەنەکە، لە ڕۆژئاوای کوردستان کاتی بەڕێوەبردنی ڕاوێژی دووەمی نەتەوەیی دیاری کرد.

 

ئەمڕۆ کۆمیتەی ڕۆژئاوای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری قامیشلو، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و ڕایگەیاند، ڕاوێژی دووەمی نەتەوەیی لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە ڕۆژەکانی ١٥ و ١٦ی ئەیلولدا بەڕێوەدەچێت.

 

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، لوقمان ئەحمێ، ئەندامی کۆمیتەی ڕۆژئاوای کەنەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند:"دوژمنی گەلی کورد، بەتایبەتی پاش ڕاگەیاندنی ڕیفراندۆمی باشوری کوردستان و ڕاگەیاندنی سیستمی فیدرالی دیموکراتی باکوری سوریا دوژمنایەتییەکەی چڕتر کردووەتەوە، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ماڵی کورد یەک بخرێت و کۆنگرەی نەتەوەیی ببەسترێت".

 

ڕاشیەگیاند، کە ڕاوێژی دووەمی نەتەوەیی لە ڕۆژەکانی ١٥ و ١٦ی ئەیلولدا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەڵام شارەکەی ئاشکرا نەکرا.

 

پاشان ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا کە پرسیی، ئەو حزبانەی لە ڕاوێژی نەتەوەیی سلێمانیدا ئامادە نەبوون جارێکی دیکە بانگهێشت دەکرێن؟ وەڵامی دایەوە، کە دەرگای ڕاوێژی نەتەوەیی بۆ هەموو لایەن و حزبێک کراوەیە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin