Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەدەغەی هاتوچۆ لە گوندەکانی شەمزینان ڕاگەیەندرا

2017-08-18 14:18:26



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پارێزگاری جولەمێرگ، قەدەغەی هاتوچۆی لە سێ گوندی سەربە شەمزینان ڕاگەیاند.

 

لە سێ گوندی بێمبۆ، سورونیس و دێبانی سەربە شارۆچکەی شەمزینانی جولەمێرگ، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا، بە بیانووی ئەوەی سوپای تورک دەیەوێت لەو ناوچانە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە پارێزگاری جولەمێرگ ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سێ گوندی بێمبۆ، سورونیس و دێبانی لە کاتژمێر ٠٥:١٥ خولەکی سەرلەبەیانییەوە بۆ ٠٧:٤٥ خولەکی ئێوارە هەموو جۆرە هاتوچۆیەک قەدەغەیە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin