Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ئامەد ٢٧ کرێکار بوونە قوربانی

2017-08-18 13:57:32



ڕۆژنیوز - ئامەد

 

ژمارەیەک کرێکاری کورد کە بۆ کارکردن لە ئامەدەوە دەچوون بۆ ساکاریا، تووشی ڕوودواێکی هاتوچۆ بوون و لە ئەنجامدا حەوت کرێکار گیانیان لە دەستدا و ٢٠ کرێکاری دیکەش بریندار بوون.

 

ئەمڕۆ لە گەڕەکی چاملجای شارۆچکەی هەندەکی سەربە ساکاریا، تراکتۆری کرێکارانی کشتوکاڵ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و لە ئەنجامدا ٢٧ کرێکار بوونە قوربانی.

 

ژمارەیەکی زۆر ئامنبولانس خۆیان گەیاندە شوێنی ڕووداوەکە و برینداران و گیانلەدەستداوانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.

 

ڕاگەیەندراوە، کە ئەو کرێاکارانە کورد بوون و لە ئامەدەوە بەڕێوەبوون بەرەو ساکاریا.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin