Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەبەردەم مزگەوتێکدا هێرش کرایە سەر مەلا سامان چەمچەماڵی

2017-08-18 13:39:58



ڕۆژنیوز - ئاشتی ئەحمەد

 

لەبەردەم یەکێک لە مزگەوتەکانی شارۆچکەی چەمچەماڵ، هێرشکرایە سەر مەلا سامان چەمچەماڵی وتارخوێن و پێشوێژی مزگەوتی خولەفا ڕاشیدین لە چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵیش دەڵێت بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو کەیسە دەکەین.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەبەردەم مزگەوتی 'سالار فەقێ' لە گەڕەکی ئەنفالەکانی شارۆچکەی چەمچەماڵ، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر مەلای سامان کە بەنیاز بوو لەو مزگەوتە ئەمڕۆ وتاری هەینی بخوێنتەوە و پێشنوێژ بکات.

 

مەلا سامان چەمچەماڵی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: من وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی خولەفا ڕاشیدینم لە چەمچەماڵ، ئەمڕۆ دەبوایە پێشنوێژ لە مزگەوتی 'سالار فەقێ' بکەم کە نزیک مزگەوتی خۆمە، کاتژمێر ١١:٣٠ کە هاتمە مزگەوت، هەستم بەوە کرد ئۆتۆمبیلێکی جۆری بی ئێم، رەنگی ڕەش و ژمارەی سەوز بوو چاودێری دەکردم، پێنج کەسی تێدابوو.

 

 

مامۆستا سامان وتیشی: کە لە مزگەوتەکە لامدا و ویستم دابەزم، ئۆتۆمبیلەکەی ئەوان لەبەردەم ئۆتۆمبیلی من وەستان و سێ کەسیان دابەزین، یەکێکیان لێم هاتە پێش و پێی وتم، تۆ چ کێشەیەکت لەگەڵ مندا هەیە، نەیانهێشت من وەڵام بدەمەوە کە بە هەرسێکیان منیان دایە بەر بۆکس و بە سەختی لە سەر و دەستیان دام، سەرم شکاوە و دەستیشم ئازاری زۆرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا من بڕیارم دا وتاری خۆم بخوێنمەوە و پێشنوێژییەتی خۆم هەر بکەم.

 

لەبارەی ئەوەی کە ئایا هیچ گرفتێکی لەگەڵ کەسێکی دیاریکراودا هەیە، مەلا سامان وتی: من پێشتریش ڕامگەیاندووە کە هیچ جۆرە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و عەشایریم لەگەڵ کەسدا نییە، تاکە کێشەی من ئەوەیە کە بێدەنگ نابم لەسەر حەق و هەمیشە قسە لەسەر ئەو دەسەڵاتە و زوڵم و ناحەقییەکانیان دەکەم، ئەەش لە منی دا، نە دەییناسم و نە بینیومە لە ژیانمدا.

 

سەبارەت بەو پرسەش، مژدە شوانی، بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئێمەش بیستومانە کە ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕوویداوە، هەرچەندە ئێمە هێشتا مامۆستا سامانمان نەبینیوە، بەڵام ئێمە وەکو ئەوقاف، بەدواداچوونی ورد بۆ کەیسەکە دەکەین و پشتیوانی هەموو ئەو مامۆستا ئاینیانە دەکەین کە بە فەرمی وتارخوێن و پێشنوێژن لە مزگەوتەکانی سنوورەکەمان.

 

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin