Smiley face
Smiley face
Smiley face

مانگرتنیی ئێشکگیریی هەدەپە لە ئیزمیر پێی نایە ڕۆژی چوارەمەوە

2017-08-18 12:51:24



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە لە شاری ئیزمیر، ئەمڕۆ پێی نایە چوارەمین ڕۆژییەوە.

 

مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی پەرلەمانتارانی هەدەپە کە پێشتر لە ئامەد، ئەستەنبۆل و وان ئەنجام درا، ئێستا لە مەیدانی گوندۆگدووی ئیزمیر بەڕێووەدەچێت و لە چوارەمین ڕۆژیدایە.

 

پەرلەمانتارانی هەدەپە شەوی ڕابردوو تا درەنگانی شەو لە گردبوونەوەیە هاوڵاتیاندا بوون و چالاکی هاوارکردنیشیان ئەنجام دا، لە کۆتاییدا بە نرخاندنی زنجیرە چالاکییەکانی دوێنێیان کۆتاییان بە ڕۆژی سێیەمی مانگرتنە ئێشکگیرییەکە هێنا.

 

وابڕیارە ئەمڕۆ ژنان لە هەموو شارۆچکەکانی ئیزمیرەوە بەرەو مەیدانی گوندۆگدوو ئیزمیر بچن و لەوێ بەشداری مانگرتنی ئێشکگیری ویژدان و دادگەریی پەرلەمانتارانی هەدەپە بن.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin