Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەندامانی پادێ کۆتاییان بە خولی پەروەردەیی هێنا

2017-08-18 09:44:59



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

پاش ئەوەی کە پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان- پادێ لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە قبوڵ کرا و مۆڵەتی پێ درا، پادێ خولێکی پەروەردەیی سەبارەت بە بنەماکانی پادێ بۆ ئەندامەکانی ساز کرد.

 

ئەو خولە پەروەردەیە ڕۆژی ٨ی مانگ بە بەشداربوونی ٢٠ کەس دەستیپێکرد، ماوەی ١٠ ڕۆژی خایاند و سەرئەنجام دوێنێ کۆتایی هات.

 

 

قەحتان عەلی، سەرۆکی پادێ سەبارەت بەو خولە پەروەردەیەوە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و وتی:"ئێمە وەکو ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پادێ بۆ ئەوەی بتوانین بە باشی خزمەت بکەین بە خەڵکەکەمان دەستمان کردووە بە پەروەردەکردنی خۆمان، لەو خولە پەروەردەیەدا ئەندامانی نوێ و کۆنی پادێ بەشدار بوون، خولەکە لە بارەی بنەماکانی پادێ و پەیڕەوی ناوخۆی پادێ بوو، ئەنجامی زۆر باشی هەبوو".

 

 

عەلی ئیبراهیم ئەندامێکی دیکەی پادێ دەڵێت:"من وەکو هاوڵاتییەکی ئێزدی لە سەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی بەشداری ئەو خولە پەروەردەیە بووم، پێموایە بە فێربوونی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی و پێکهێنانی، بتوانین ڕێگری بکەین لە ڕوودانی فەرمانی دیکە بۆ سەر خەڵکی شەنگال".

 

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin