Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوپای تورک ناوەندی شاری عەفرینی تۆپباران کرد

2017-08-18 08:27:16



ڕۆژنیوز - عەفرین

 

سوپای تورک ئەمجارە ناوەندی شاری عەفرینی بە هاوەن تۆپباران کرد، لانیکەم سێ هاوەن بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە و زیانی قورسی پێگەیاندنوون.

 

سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا، کاتژمێر ١١:٠٠ی شەوی ڕابردوو، لە شاری عەزازەوە، ناوەندی شاری عەفرینیان کردە ئامانج و تۆپبارانیان کرد، لەو تۆپبارانەدا ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک هاوەنی بەرکەوت و سووتا.

 

هەروەها ئەنجامی ئەو تۆپبارانانە زیانی قورسی مادیی دیکەی بۆ سەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان لێکەوتەوە.

 

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin