Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجێک لە مێرگەسۆر خۆی کوشت

2017-08-17 23:26:51



ڕۆژنیوز- قەرەچوغ ئەنوەر

 

گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە شارۆچکەی مێرگەسۆر بە هۆی بەکارهێنانی تاپڕ خۆی کوشت.

 

ئەمڕۆ گەنجێکی لەدایکبووی ١٩٩٨ بەناوی س.س.ع کە خوێندکارە، بەهۆی هەڵە لە بەکارهێنانی چەکی تاپڕ گولەیەکی لەدەست دەرچووە و لەخۆی داوە و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

 

هاوار ئەرگوشی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە ڕۆژنیوزی راگەیاند: ئەمڕۆ لەلایەن نەخۆشخانەی مێرگەسۆر ئاگادار کراینەوە بە گەیشتنی تەرمی هاوڵاتییەک بە ناوی (س.س.ع) لە دایکبوی ١٩٩٨، پیشەی خوێندکار بۆ نەخۆشخانەکەیان.

 

هەروەها وتیشی: دوای لێکۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەکە، بۆمان دەرکەوت کە ناوبراو لەگەڵ باوکی خەریکی ئاودانی باخ بوون، چەکێکی تاپڕیان پێبووە، دیارە کە بەهۆی دەستکاری کردنەوە بە هەڵە خۆی گولەیەکی لە خۆی داوە، لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە ڕێگا گیانی لەدەست داوە.


ئەرگوشی وتیشی: ئێستا تەرمی ئەو گەنجە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سۆران کراوە و پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە .

هاوار ئەرگۆشی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئەوەش ئاشکرا کرد کە لە شەش مانگی ڕابردوو دووەم حالەتی خۆکوشتنە کە تۆمار دەکرێت بە چەکی تاپڕ.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin