Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەکەم حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد

2017-08-17 19:53:35



ڕۆژنیوز - قەرەچووغ ئەنوەر

 

ئێوارەی ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی یەکەم حاجی کورد لە مەککە ڕاگەیاندرا.

 

سەرپەرشتیاری دەستەی ڕاگەیاندن بۆ کاروباری حاجیانی کورد لە سعودیە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم حاجی کورد لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.

 

نەبەز ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەستەی ڕاگەیاندن بۆ کاروباری حاجیانی کورد ڕایگەیاند: حاجییەکە ناوی (کامیل حەسەن خزر)ە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٤٦ ە و خەڵکی شاری دهۆکە و دانیشتووی شارۆچکەی ئاکرێیە لە گوندی خەلان.

 

 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی كردەوە، لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی لەمساڵدا ٣١ حاجی گیانیان لەدەست داوە.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin