Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی ساڵیادی ١٥ی ئابی بڵاوکردەوە

2017-08-17 16:21:18



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بەبۆنەی ٣٣یەمین ساڵیادی ١٥ی ئابەوە، هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نودەم-یان لە شرناخ دەستپێکرد، لە دەستپێکی ئەو هەنگاوە شۆڕشگێڕانەیەدا شەش سەربازی تورک کوژران و دەست بە سەر ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنییەکانی سوپای تورک دا گیرا.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لە سەر ماڵپەڕی فەرمیی دەستپێکردنی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نودەم-ی لە شرناخ ڕاگەیاند.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند:"هێزەکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین موشدا، ڕۆژی ١٥ی ئاب لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجام دا، هێزەکانمان لەو چالاکییەدا یەکینەیەکی سوپای تورکیان کردە ئامانجی چالاکییەکیان، لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژرا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون".

 

هەپەگە ڕاشیگەیاند:"بەبۆنەی ٣٣یەمین ساڵیادی ١٥ی ئابەوە، هێزەکانمان هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نودەم-یان لە شرناخ دەستپێکرد، لە یەکەم چالاکیی ئەو هەنگاوە شۆڕشگێڕانەیەدا، دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٠٠ی سەرلەبەیانیی، لە بەستا-ی سەربە شرناخ، دژی سەربازەکانی سوپای تورک لەسەر دوو گرد چالاکی ئەنجام درا، لەو چالاکییەدا شەش سەربازی تورک کوژران، هەروەها هێزەکانمان لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنییەکانی سەربازەکانی سوپای تورکدا گرت".

 

لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٥ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە، هێزەکانمان چالاکییەکیان دژی بارەگای سەربازی ئەلبەکی سەربە وان ئەنجام دا، لەو چالاکییەدا چوار سەربازی تورک کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون، هەروەها لە ئەنجامدا زرێپۆشێکی سوپای تورک و کابینەیەک تێکشکێندران.

 

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، دوێنێ لە ناوچەی شێخ عەباسی سەر بە چیای جودی، شەڕێک لە نێوان هێزەکانمان و سەربازەکانی سوپای تورکدا ڕوویدا، لەو شەڕەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژراوە.

 

لە کۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: ڕۆژی ١٢ی ئاب، سوپای تورک لە ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی لیجەی سەر بە ئامەد، ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد و ناوچەکەی بۆردومان کرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەکە کەوتەوە، ڕۆژی ١٣ی ئاب سوپای تورک بێ ئەوەی بە ئەنجامێک لەو ئۆپەراسیۆنە بگات پاشەکشەی کرد.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin