Smiley face
Smiley face
Smiley face

سووتاندنی دارستانەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ئەڵمانیا شەرمەزارکرا

2017-08-17 12:38:50



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سووتاندنی دارستانەکانی باکوری کوردستان لەلایەن سوپای تورکەوە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە ئەنجامدانی چالاکییەک شەرمەزارکرا.

 

ئەو چالاکییە ئەمڕۆ بە دانانی چادرێک و خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەستیپێکرد، وا بڕیارە تا دوو ڕۆژی داهاتوو ڕۆژانە کاتژمێر ٠٣:٠٠ بۆ ٠٧:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام بێت.

 

چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کوردی شاری کۆڵن و ئەنجومەنی ژنانی ڤیانەوە ڕێکخراوە.

 

وابڕیارە لەو چالاکییە سێ ڕۆژەیەدا بڵاوکراوە لە نێوان هاوڵاتیانی ئەڵمانیدا دابەشبکرێت و ئەو هاوڵاتیانە سەبارەت بە تاوانەکانی سوپای تورک بۆ لەبناوبردنی ژینگەی باکوری کوردستان ئاگاداربکرێنەوە.

 

س.ح

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin