Smiley face
Smiley face
Smiley face

فراکسیۆنی گۆڕان داوای هاوپەیمانێتی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی دەکات

2017-08-17 12:03:59



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داوای تەواوکردنی قۆناغی کۆتایی هاوپەیمانێتیان لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی دەکات.

 

ئەمڕۆ فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، داواکارییەکی نووسراوی ئاڕاستەی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد لە پەرلەمانی هەرێم.

 

لە داواکارییەکەدا هاتووە:"لەبەر ئەوەی لە سەروبەندی قۆناغێکی نوێین بۆ ئاسایی و کاراکردنەوەی پەرلەمان، بۆیە ئێمە بەم بۆنەیەوە داوا لە بەڕێزتان دەکەین، کە لە سەر بنەمای رێکەوتنی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، قۆناغی کۆتایی دروستکردنی ئیئتلافی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان تەواو بکەین و ڕایبگەیەنین".

 

داواشیکردووە، کە ھەردوولا و بە ھاوکاری فراکسیۆنەکانی تر، بەیەکەوە کاربکەن بۆ ھەردوو ئەرکە سەرەکییەکەی پەرلەمان، کە یاسا دانان و چاودێرییە.

 

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەدوای واژۆکردنی ڕێککەوتنە سیاسییەکەیان لە ١٧/ئایاری ٢٠١٦، کاریان بۆ دورستکردنی هاوپەیمانێتیی نێوان فراکسیۆنەکانیان کرد لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق، بەڵام هەوڵەکان هەتا ئێستا بە ئەنجام نەگەیشتووە.

 

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ١٢/١٠/٢٠١٥ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە پەکخرا و ئێستا و لەدوای بڕیاردانی ئەنجامدانی ڕیدفراندۆم لە باشوری کوردستان، پارتی و یەکێتی دەیانەوێت پەرلەمان کارابکەنەوە، بەڵام هەتا ئێستا لایەنە سیاسییەکان لسەر چۆنیەتی کاراکردنەوەکە نەگەشتوونەتە ئەنجام.

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin