Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕەقە، ٧٨ چەتەی داعش کوژران

2017-08-17 11:15:26



ڕۆژنیوز - ڕەقە

 

لەو شەڕانەی لە نیوەڕۆی دوێنێوە لە شەش گەڕەکی ڕەقەدا ڕوویانداوە ٧٨ چەتەی داعش کوژراون.

 

هەنگاوی ڕزگارکردنی شاری ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعش لە ٧٣یەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دوێنێوە لە شەش گەڕەکی مەنسور، ڕەشید، ڕەوزە، نەزلەت شیحادە، درعییە و بەرید پێشڕەوی دەکەن و گورزی کوشندەیان لە چەتەکانی داعش داوە.

 

لە گەڕەکی مەنسور کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە لە ئەنجامی شەڕێکدا ١٢ چەتەی داعش کوژران، هەروەها لە گەڕەکی ڕەشیدیش لە ئەنجامی پێشڕەوییەکانی شەڕڤاناندا ١٧ چەتەی داعش کوژران.

 

لە گەڕەکی ڕەوزەدا لە شەڕێکدا کە لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکانی داعشدا ڕوویدا حەوت چەتەی داعش کوژران و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانیش تێکشکێندرا.

 

لە گەڕەکی نەزلەت شیحادە لە باشوری ڕەقەش ٢٩ چەتەی داعش کوژران و لە گەڕەکی بەرید هەشت چەتە و لە گەڕەکی درعییەش پێنج چەتەی داعش لە ئەنجامی شەڕەکانی دوێنێوە بۆ ئێستا کوژراون.

 

جگای ئاماژەیە، کە لەو شەڕانەدا پێنج شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شەهیدبوون و چوار شەڕڤانیش برینداربوون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin