Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەرمیان، هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا

2017-08-17 11:00:07



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شارۆچکەی کەلار هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا و پۆلیس-یش دەڵێت:"هۆکاری کوشتنەکە نادیارە".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، "بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لەجۆری توێتا لەشەقامی دەروازەی شارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەرامبەرگوندی ئەڵمانی بەکوژراویی دۆزرایەوە".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"بەوتەی کەسوکاری ئەوهاوڵاتیە ناوی (ئەمیر سابیر قادر) لەدایکبووی ١٩٧٤ ەو پیشەی گۆڕینەوەی دراوە و دانیشتووی گوندی ئەڵمانی شارۆچکەی کەلارە".


ئەوەش هاتووە:"لەئیستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارۆچکەی کەلارکراوە و تائێستا هۆکاری کوشتنی ئەوهاوڵاتییە نادیارە و پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوەکردووە".

 

بەپێی ئامارێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، لە ٢/تەموز هەتا ٢/ئاب،  ٣٦ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن-یان لە باشوری کوردستان تۆمارکراوە، بە بەراورد بە ئاماری پێشووش ئامارەکە زیادیکردووە.

 

ئۆتۆمبێلی کوژراوەکە


ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin