Smiley face
Smiley face
Smiley face

دهۆک، منداڵێک گیانی لەدەستدا و ١٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون

2017-08-17 10:47:35



ڕۆژنیوز - سعود شای گۆران


لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای دهۆک منداڵێک گیانی لەدەستدا و ١٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

 

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١١:٥٥ خولەک لە گوندی تلوە لەسەر ڕێگای شاری دهوک دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ئوپڵ تایبەت ــ پیکاب تویتا بەیەکیاندادا و دوێنێ-ش ڕووداوێکی هاتووچۆ لە شارۆچکەی بەردەڕەش  ڕوویدا.

 

موقەدەم ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک بە ڕۆژنیوزی وت: لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ دەست بەجێ گیانی لەدەستدا و  پێنچ کەس دیش بە سەختیی برینداربوون.

 

ئازاد تەها

 

ئازاد تەها، وتیشی: لەناو بریندارەکاندا دوو منداڵیان، کە تەمەنیان لەنێوان هەشت بۆ ١١ ساڵدایە برینیان زۆر سەختە و لەژێر چاودێریی وردی پزیشکدان لە شاری دهۆک.

 

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە دوێنێ-ش بەر لە خۆر ئاوا بوون لە شارۆچکەی بەردەرەش لەسەر ڕێگای شارۆچکەی باشیک لە هەمان پارێزگا، دوو ئوتومبێل بەیەکیاندادا و پینچ کەس لەو ڕووداوەدا برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شارۆچکەی ئاکرێ کران.

 

ئازاد، وتیشی: قوربانییەکان خەڵکی شارۆچکەی باشیک-ن و ئێزدی-ن.

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin