Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانان٣٠٠ هاوڵاتی دیکەیان لە ڕەقە ڕزگارکرد

2017-08-17 10:15:37



ڕۆژنیوز - ڕەقە

 

تیمە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان ٣٠٠ هاوڵاتی دیکەیان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد، کە ١٠ منداڵی برینداریش لەناویاندان.

 

هەنگاوی ڕزگارکردنی ڕەقە لە ٧٣یەمین رۆژیدا لەلایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بەردەوامە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تیمە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان، لە گەڕەکی نەزلەت شیحادەی باشوری ڕەقەدا ٣٠٠ هاوڵاتی دیکەیان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد.

 

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان لە ڕەقەوە، ١٠ منداڵی برینداریش لەناو ئەو هاوڵاتیانەدابوون کە پاش ڕزگارکردنیان لەلایەن شەڕڤانانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ ئەوەی چارەسەری پزشکیان بۆ بکرێت، ئەو هاوڵاتیانەی دیکەش گوازراونەتەوە بۆ شوێنە پارێزراوەکان لە شەڕ.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin