Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژماره‌ى قوربانییه‌کانى وڵاتى سیرا لیۆن به‌رزبووه‌وه‌

2017-08-16 20:22:54



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ژماره‌ى قوربانییه‌کانى وڵاتى سیرا لیۆن به‌هۆى لافاو و ڕۆچوونى زه‌ویه‌وه‌ گه‌یشته‌ نزیکه‌ى هه‌زار که‌س.


ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى وڵاتى سیرا لیۆن بڵاویان کرده‌وه‌، که‌ تا ئێستا نزیکه‌ى ٤٠٠ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیکه‌ى ٦٠٠ هاوڵاتیش تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.


دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ ١٤ى ئاب، له‌ نزیک شاری فریتاون پایته‌ختی وڵاتی سیرا لیۆن به‌هۆی بارانی به‌هێز و دروستبوونی لافاو و ڕۆچوونی زه‌ویه‌وه‌، ژماره‌یه‌کى زۆرى هاوڵاتیان بوونه‌ قوربانى.


به‌پیی ئاژانسه‌ جیهانییه‌کان چه‌ندین هه‌زار هاوڵاتی ئاواره‌ بوون و خانویه‌کی زۆری هاوڵاتیان ڕووخاوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى لافاوى به‌هێز و ڕمانى چه‌ندین گرد و ڕۆچوونى زه‌ویه‌وه‌.


سیرا لیۆن ده‌که‌وێته‌ ڕۆژئاوای ئه‌فریقاوه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی حه‌وت ملیۆن که‌سه‌، ئه‌و وڵاته‌ به‌شێکی زۆری ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سی.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin