Smiley face
Smiley face
Smiley face

سه‌لیم جبوری: ده‌بێت متمانە لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق دروستبکرێتەوە

2017-08-16 20:08:59



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


سه‌لیم جبوری، سه‌رۆکی ئه‌نجومنى نوێنه‌رانى عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم، ڕایگه‌یاندوه‌، ده‌بێت ڕه‌وشى ئێستاى عێراق ڕه‌چاو بکرێت له‌سه‌ر پرسى ریفراندۆم و ده‌بێت متمانە لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق دروستبکرێتەوە.


نوسینگه‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لێدوانێکى له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ى سه‌لیم جبورى و شاندى هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه‌.


به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌، سه‌لیم جبورى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باسى له‌وه‌ کردوه‌، که‌ پێویسته‌ بابه‌تى ڕیفراندۆم له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا بێت و ڕه‌وشى ئێستاى عێراق له‌به‌رچاو بگیرێت.


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کردوه‌، که‌ پێویسته‌ دووباره‌ متمانه‌ له‌نێوان پێکهاته‌کانى عێراق دروستبکرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ و ڕێزگرتن له‌ هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراق.


ڕۆژی ١٤ى ئه‌م مانگه‌ شاندی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، که‌ پێکهاتوون ڕۆژ نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتوو، ڕۆمیۆ هه‌کاری نوێنه‌ری کلدوئاشورییه‌کان، ماجد بازرگان نوێنه‌ری تورکمانه‌کان و ڤیان ده‌خیل وه‌ک نوێنه‌ری ئیزیدیه‌کان، له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ چوونه‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و باڵیۆزی وڵاتان-دا کۆده‌بنه‌وه‌.


شاندى هه‌رێمى کوردستان له‌م چه‌ند ڕۆژدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیران و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمار و عه‌مار حه‌کیم ڕابه‌رى ڕه‌وتى حیکمه‌ و باڵیۆزى تورکیا و ئه‌مریکا و چه‌ند لایه‌نێکى تر کۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌کان تا ئێستا پشتیوانى ڕیفراندۆمیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin