Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌په‌گه‌ کوژرانى ١٢ سه‌ربازى له‌ باکورى کوردستان ڕاگه‌یاند

2017-08-16 17:53:50



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل – هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، که‌ له‌ باکورى کوردستان ١٢ سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌په‌گه‌ لێدوانێکى نوسراوى بڵاوکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، که‌ له‌ شه‌مزینان و ئامه‌د و به‌دلیس ١٢ سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون.


به‌پێى لێدوانه‌که‌ى هه‌په‌گه‌، " ڕۆژى 8ى ئه‌م مانگه‌ له‌ شه‌مزینان گه‌ریلاکان چالاکیان ئه‌نجامداوه‌ دژى سه‌ربازانى سوپاى تورکیا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ سه‌رباز کوژراون".


ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه‌ "له‌ سنورى ئامه‌د دوێنێ ١٥ى ئاب گه‌ریلاکان چالاکیان دژى سوپاى تورکیا ئه‌نجامدا و به‌پێى دواین زانیارى چوار سه‌رباز کوژراون".


هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش کراوه‌ "که‌ هه‌ر دوێنێ ١٥ى ئاب له‌ به‌دلیس گه‌ریلاکان دژى سه‌ربازانى سوپاى تورکیا چالاکیان پێکهێناوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج سه‌رباز کوژراون".


هه‌ر به‌پێى لێدوانه‌که‌، هه‌په‌گه‌ له‌ چه‌ندین ناوچه‌ى دیکه‌ى باکورى کوردستان چالاکى ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام ژماره‌ى کوژراو و بریندارى سوپاى تورکیا ده‌ستنیشان نه‌کراوه‌".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin