Smiley face
Smiley face
Smiley face

گوڵاڵە، ئەمیرێکى داعش کوژرا

2017-08-16 15:31:48



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 


لە ئۆپەراسیۆنى هێزەکانى ئاسایش و پێشمەرگە، بۆ ڕاودونان و لەناوبردنى چەتەکانى داعش لە سنوری گوندی ئیسڵاح-ی سەر بە شارەدێی گوڵاڵە، ئەمیرێکى چەتەکانى داعش کوژرا.

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانى بەڕێوبەرایەتى ئاسایشی گەرمیان و هێزەکانى پێشمەرگە لە سنوری و دانیشتوانى گوندی ئیسڵاح بۆ لەناوبردنی چەتەکانی داعش لە سنوری گوندی ئیسڵاح-ی سەر بە شارەدێی گوڵاڵەلە پارێزگای دیالە کۆتاییهات.

 

لیوا نەوشیروان ئەحمەد  بەڕێوەبەرى بەڕیوەبەرایەتى ئاسایشی گەرمیان بۆ ڕۆژنیوز وتى: ماوەیەکە لە سنوری گوندی ئیسڵاح، چەتەکانى داعش، جموجوڵی زۆرییان هەیە و کردەوەى تیرۆریستى ئەنجام دەدەن و ئێوارەى دوێنێ-ش، دوو پاسەوانى کارگەیەکى بلوکیان لە گوندەکە ڕفاند، بۆیە ئێمەش بڕیاری ئەوەماندا ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێک بۆ لەناوبردنیان ئەنجام بدەین. 

 

نەوشیروان ئەحمەد، وتیشی: ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن ئاسایشیى گەرمیان و لیواکانى هێزەکانى پێشمەرگە لە ناوچەى توبج و بایزە و دانیشتوانى گوندی ئیسڵاح-ەوە ئەنجامدرا لەو ناوچانەی سنورەکە، کە گومانمان هەبوو داعشی تێدابێت.

 

ناوبراو، وتیشی: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانیمان ئەمیرێکى چەتەکانى داعش بە ناوى (دەحام ) بکوژین و دەستیشمان بەسەر حەشارگەیەکى چەتەکانى داعش و ژمارەیەک بۆمبی چێندراو-دا گرت، کە ئامادەکرابوو بۆ تەقاندنەوە لەگەڵ ژمارەیەک چەک و تەقەمەنى تر.

 

بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتى ئاسایشی گەرمیان، ڕاشیگەیاند:ئۆپەراسینەکەمان بە کۆتا هات و هاوڵاتییەکى دانیشتوى گوندی ئیسڵاح لەڕووبەڕووبونەوەماندا لەگەڵ چەتەکانى داعش کوژرا.


گوندی ئیسڵاح ده‌که‌وێته‌ باکوری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی ٥٠٠ خێزانن و سه‌رجه‌میان له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.

 

چەتە کوژراوەکەی داعش 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin