Smiley face
Smiley face
Smiley face

بێجی، شەش سەرباز کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون

2017-08-16 15:30:24



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە دوو هێرشی خۆکوژییدا لە شارۆچکەی بێجی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین شەش سەرباز کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون.

 

ئەمڕۆ، دوو هێرشی خۆکوژیی بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی شارۆچکەی بێجی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا.  


سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە: هێرشی یەکەم بۆسەر لیوای ١٣ لە پۆلیسی فیدراڵی بووە و شەش کوژرا و  شەش برینداری لێکەتووەتەوە، هێرشی دووەمیش بۆسەر بنکەی لۆجستی لیوای ٦٠ لە فرقەی ٢٠ لە کۆمەڵگای حەی مەسافی ڕوویداوە و یەک سەرباز کوژراوە.

 

ناوبراو، وتیشی: هەردوو هێرشەکە لەلایەن پێنج کەسی خۆکوژەوە ئەنجامداروە.

 

شارۆچکەی بێجی، دەکەوێتە باکوری پارێزگای سەلاحەدین-ەوە.

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin