Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاسایشی پارتی به‌رپرسێکی گۆڕان ده‌ستگیرده‌کات

2017-08-16 14:22:56



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

ئاسایشی پارتی له‌ شارەدێی دارەشەکرانەی سەر بەشاری هه‌ولێر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی به‌رپرسێکی گۆڕان و دەستگیریان کرد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان-یش لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت: دەستگیرکردنەکە بەهۆی پۆستی فەیسبوکەوە بووە.

 

لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی هاوڵاتیان لەسەر پۆستی فەیسبوک بەردەوامیی هەیە.

 

عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئه‌مڕۆ هێزێکی ئاسایشی پارتی، هه‌ڵیانکوتاوه‌ته ‌سه‌ر ماڵی نائیب غازی، سکرتێری بازنه‌ی داره‌شه‌کرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌ بۆ دەستگیکردنی و بەو هۆیەشەوە دایکی نائیب له ‌هۆش خۆی چووە".

 

عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس

 

عه‌بدولڕه‌حمان، وتیشی: ده‌ستگیرکردنی سکرتێری بازنەی دارەشەکران بەهۆی نووسینی بابه‌ت بووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ‌فه‌یسبوک و له‌ئێستاشدا ڕاده‌ستی ئاسایشی هه‌ولێر کراوه‌، ئێمەش له‌هه‌وڵداین بۆ ئازادکردنی.

 

ناوبراو، وتیشی: ئه‌گه‌ر دەستگیرکردنەکە له‌سه‌ر بیروڕای ئازادبێت شتێکی ناڕه‌وایه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌ر کارێکی نایاسایشی کردبێت دادگا هه‌یه ‌و ده‌بێت به‌ڕێگای یاسایی بێت.

 

عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەوەشی ئاشکراکرد، کە لەسەر ئەم دەستگیرکردنە قسەی لەگەڵ نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر کردووە و له‌وه‌ڵامیدا پارێزگاری هه‌ولێر پێی وتووە،‌ کە به‌گومان ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان ده‌ستگیرکراوه‌، بۆیە ڕه‌وانه‌ی ئاسایشی به‌حرکه‌ ده‌کرێت و دواتر ئازادده‌کرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ-ش لە شارۆچکەی سەیدسادق-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی پۆستێکی فەیسبووکەوە، دوو گەنج دەستگیرکران، کە لە پۆستەکەیاندا رەخنەیان لە شارەوانی سەیدسادق و داواکاری گشتیی گرتبوو، ئەمڕۆ ئەو دوو گەنجە بە کەفالەت ئازادکران.

 

نائیب غازی

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin