Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی ئیزمیر بەشداری مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەری بوون

2017-08-16 14:16:25



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ژنان لە شارۆچکە جیاوازەکانی ئیزمیرەوە بەشداری مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، بوون لە ئیزمیر و بانگەوازی هەموو ژنانی ئیزمیریان کرد بەشداری ئەو مانگرتنە بن.

 

ئەمڕۆ ژنانی ئیزمیر لە مەیدانی گوندۆگدوو-دا بەشداری مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی پەرلەمانتارانی هەدەپە بوون لە دووەمین ڕۆژیدا و ڕایانگەیاند، کە لە بەرامبەر فاشیزمدا جگە لە بەرخۆدان هیچ ڕێگایەکی دیکە لە ئارادا نییە.

 

ئەو ژنانە ڕایانگەیاند، کە دژی نادادگەرییەکانی دەوڵەت پێویستە بەرخۆدان ئەنجامبدرێت و بانگەوازی هەموو ژانیشیان کرد کە بەشداری ئەو مانگرتنە ئێشکگیرییە بن.

 

ئەو ژنانە جەختیشیان کردەوە کە پێویستە ژنان لە ئیزمیر ببنە پێشەنگی مانگرتنەکە، بەتایبەتیش بۆ رۆژی هەینی بانگەوازی بەشداربوونی ژنانیان کرد لە مانگرتنەکەدا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin