Smiley face
Smiley face
Smiley face

پۆلیسى تورکیا ده‌یان که‌سى ده‌ستگیرکرد

2017-08-13 17:25:05



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ چوارچێوه‌ى قڕکردنى سیاسیدا له‌ وان و جزیره‌ و ئایدن به‌ ده‌یان که‌س ده‌ستگیرکران.


ئه‌مڕۆ پۆلیسى تورکیا داى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک ماڵ و ناوه‌ندى کورده‌کاندا له‌ ناوچه‌کانى وان و جزیره‌ و ئایدن و ده‌یان هاوڵاتى ده‌ستگیرکرد.


به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌ ئاژانسى فورات بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ته‌نها له‌ شارى وان ٢٣ که‌س ده‌ستگیرکراون، که‌ له‌نێویاندا ئوزگور ئاراس به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ده‌په‌ له‌ وان-یش هه‌یه‌.


هه‌روه‌ها له‌ جزیره‌ و شرناخ پۆلیسى تورکیا داى به‌سه‌ر چه‌ندین ماڵدا و چه‌ندین که‌سى ده‌ستگیرکرد.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ى ئایدن سێ به‌رپرسى پارتى دیموکراتى گه‌لان هه‌ده‌په‌ ده‌ستگیرکران.


حکومه‌تى تورکیا له‌ چوارچێوه‌ى قڕکردنى سیاسى تا ئێستا نزیکه‌ى ١٠ هه‌زار چالاکوان و ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانى پارته‌ کوردییه‌کانى ده‌ستگیرکردوه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin