Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێپێوانی درێژمەودا بۆ ئازادیی ئۆجالان بەردەوامە

2017-08-13 17:03:02



ڕۆژنیوز - عەفرین


ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان و هاوڵاتیانی کانتۆنی عەفرین بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.


گەنجانی کانتۆنی عەفرین سێ ڕۆژ پێش ئێستا لە ڕۆژی ١٠ی مانگدا ڕێپێوانێکیان بە دروشمی "وڵات وڵاتی خۆمانە، تۆڵە سەندنەوە بەڵێنمانە" دەستپێکرد بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان.


لە چوارەمین ڕۆژی ڕێپێوانەکەدا ڕێژەی بەشداربووان هەر دەچێت و زیاتر دەکات و بە دڵسۆزییەوە هاواری ئازادیی بۆ ئۆجالان بەرزدەکەنەوە.


لەو ڕێپێوانە درێژمەودایەدا وابڕیارە چالاکوانان لە شارۆچکەی ماباتا-وە تا شارۆچکەی ڕاجۆ ڕێپێوان بکەن.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin