Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە هەورامان ١٠ کۆڵبەر دەستگیرکران و دەست بەسەر بارەکانیاندا گیرا

2017-08-13 15:54:38



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزە سەربازییەکانی سەر سنووری ڕژێمی ئێران هەڵیانکوتایە سەر گروپێک لە کۆڵبەرانی کورد و ١٠ کۆڵبەریان دەستگیرکرد و دەستیان بە سەر بارەکانیاندا گرت.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ لە دۆڵی حەمەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی بارەگایەکی سەربازیی سەر سنوورەوە هێرش کراوەتە سەر گروپێک لە کۆڵبەران، کە ژمارەیان ١٠ کۆڵبەر بووە و هەموویان دەستگیرکراون.

 

ئەو کۆڵبەرانە باری جگەرە، گوێز و لیمۆیان پێبووە، کە ویستویانە دەربازی باسوری کوردستانی بکەن و لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە دەست بە سەر بارەکانیشیاندا گیراوە.

 

هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەک لە بارەی دەستگیرکراوانەوە بە خێزانەکانیان ڕانەگەیەندراوە و نازاندرێت کە لە کوێن.

 

پێدەچێت، کە نەک بار و کەلوپەلەکانی نەدرێتەوە بە کۆڵبەرەکان، بەڵکو سزای ماددیشیان بە سەردا بسەپێندرێت.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin