Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمەڵ: لەگەڵ هەر هەوڵێکین بۆ یەکخستنی ناوماڵی کورد

2017-08-13 15:37:27



ڕۆژنیوز – قەرەچوغ ئەنوەر


ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەوەڵامی بانگهێشتی کەنەکە بۆ یەکێتی نەتەوەیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە ئەوان لەگەڵ هەر هەوڵێکن بۆ یەکخستنی ناو ماڵی کورد.

 

دوابەدوای کۆبوونەوەکەی شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵ لە شاری هەولێر، عەلی باپیر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەست.

 

لە کۆنگرەکەدا، عەلی باپیر، ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ هەر هەوڵێکین بۆ یەکخستنی ناوماڵی کورد و سەرنج و پێشنیارەکان تاوتوێ دەکەین و وەڵامی کەنەکە دەدەینەوە.

 

عەلی باپیر، تەئکیدیشی کردەوە، کە ئەگەر کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ببەسترێت، ئەوان بەشداریی تێدا دەکەن.

 

له‌باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم-ی کوردستان-یشەوە، عەلی باپیر، وتی:ئه‌م بارودۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ تا بڵێی خراپه‌، بارگرژییه‌ سیاسییه‌کان به‌رده‌وامه،‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵک، کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه‌ دابه‌ش بووه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ په‌نای هه‌ردوو حزبی حوکمڕاندان بوونه‌ته‌ ملیاردێر و ئه‌وانی دیکه‌ش ته‌نها سه‌یرده‌که‌ن.

 

ناوبراو، وتیشی:"هه‌رکاتێک کۆمه‌ڵگاکان دابه‌ش ده‌بن بۆ زاڵم و مه‌زڵوم ئه‌وه‌ شیرازه‌که‌ تێک ده‌چێت، بۆیە ناکرێت ئەم دۆخە بەردەوام بێت و هه‌تا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت بیرکردنه‌وه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی کوردیی و ڕیفراندۆم خه‌یاڵ پڵاوییه‌".

 

ئەمیری کۆمەڵ، جەختیکردەوە، "پێویستمان به‌ زه‌مینه‌ سازییه‌ بۆ  پرۆسه‌ی ریفراندۆم، به‌ڵام ئەم ڕیفراندۆمە زه‌مینه‌ سازیی نییه‌ و بڕیاری حیزبیه‌".

 

له‌سه‌ر پرسی کارا کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان-یش، عەلی باپیر وتی: پێویسته‌ هه‌یبه‌ت بۆ دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌کان بگیرینه‌وه‌ هه‌موان به‌ یه‌که‌وه‌ دابنیشین بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاسایی بکه‌ینه‌وه‌.

 

سەردانەکەی کەنەکە بۆ لای کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە چوارچێوەی زنجیرەی دووەمی سەردانەکانیان-دا دێت، بە ئامانجی گرێدانی کۆبوونەوەی دووەمی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان و هەنگاونان بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی.

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin