Smiley face
Smiley face
Smiley face

مامۆستایەکی زانکۆ: دەسەڵات ئەوەندە کەموکورتیی هەیە  لە میدیای بوێر دەترسێت

2017-08-13 14:59:51



ڕۆژنیوز - پەریان ئەحمەدزەردەشت

 

مامۆستایەکی زانکۆ، دەڵێت، کە یەکێک لە مەترسیدارترین حاڵەت ئەوەیە لە کۆمەڵگاکەتدا ڕۆژنامەنووس تیرۆر بکرێت، دەشڵێت: دەسەڵات ئەوەندە کەم و کورتی هەیە  لە میدیا و ڕۆژنامەنووسانی بوێر دەترسێت.

 

ئەمڕۆ ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر تیرۆرکردنی وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز لە پارێزگای دهۆک، بەڵام هەتاکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر تیرۆر کردنەکەی دەستگیر نەکراوە.

 

لەو ساڵیادەدا، کاروان عەلی،  نووسەر و مامۆستای بەشی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ڕۆژنیوزی وت:"بە داخەوە چەند جارێک ڕۆژنامەنووس شەهید کراوە، ئەشکەنجە دراوە، مافەکانی پێشێلکراوە، هەر وڵات و کۆمەڵگەیەک-یش کە مافی ڕۆژنامەنووسی تێدا پێشێل بکرێت، ئەوا گومانی زۆر لەسەر ئەو وڵاتە دروست دەبێت لە ئاستی نێودەوڵەتیی".

 

کاروان عەلی، وتیشی:"دەسەڵات ئەوەندە کەموکورتی هەیە لە میدیا و ڕۆژنامەنووسانی بوێر دەترسێت، لە دەرخستنی کەموکورتی و  گەندەڵییەکانیان دەترسن، بەلای ئەوانەوە ئاسانترین بەرپەرچدانەوەی ڕۆژنامەنووسان ئەوەیە کە ئەشکەنجەیان بدەن و تیرۆریان بکەن و ڕێگرییان لێ‌ بکەن لە دەڕبڕینی ڕا و بۆچوونەکانیان و گەیاندنی پەیامی ڕاست". 

 

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پێنج ڕۆژنامەنووس تیرۆر کراون لە هەرێمی کوردستاندا، بە دەیان رۆژنامەنووس دەستگیر کراون و ئەشکەنجە دراون لە هەردوو هەرێمی زەرد و سەوزدا.

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin