Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەپەگە و هێزە شۆڕشگێڕەکان وەڵامی چەتەکانی سەر بە تورکیا-یان دایەوە

2017-08-13 14:20:37



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا بۆسەر کانتۆنی شەهبا و عەفرین بەردەوامە، هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و هێزە شۆڕشگێڕەکان وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە.

 

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێزەکانی سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا، ئەمڕۆ بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی کانتۆنی شەهبا و ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی جندرێس و شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و هێزە شۆڕشگێڕەکانیش وەڵامیان دانەوە.

 

ئەمڕۆ چەتەکانی سەربە تورکیا هێرشیان کردە سەر گوندی مارانەزی سەربە کانتۆنی شەهبا، هێزە شۆڕشگێڕەکان وەڵامی ئەو هێرشەیان دایەوە و چەتەکان سەرئەنجام کشانەوە.

 

هەروەها بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین دەقنە، بیلۆنییە و شێخ عیسا و شارۆچکەی تەل ڕفعەت، هێزە شۆڕشگێڕەکان وەڵامی ئەو هێرشەشیان دایەوە.

 

هاوکات سەربازەکانی سوپای تورک هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی سەربە شارۆچکەی چندرێسی کانتۆنی عەفرین، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەش وەڵامی ئەو هێرشانەشیان دایەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin