Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوو خۆپیشاندان بۆ ئازادی ئۆجالان لە ئەڵمانیا ئەنجامدرا

2017-08-13 14:15:17



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شارەکانی دۆرتمۆندو دارمستادی ئەڵمانیا، دوو خۆپیشاندان بە مەبەستی داواکاریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، بەڕێوەچوو.

 

ئەمڕۆ لە شاری دۆرتمۆندو دارمستادی ئەڵمانیا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشانگەیاتی ژنانی گەنجی ئازاد و گەنجانی ئازاد دوو گردبوونەوە بەڕێووەچوو.

 

خۆپیشاندەرانی کورد لە شاری دۆرتمۆند لە بەر دەم گەراجی ناوەندی دۆرتمۆند گردبوونەوەو هاوکات بە شەرمەزارکردنی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، داوای ئازادیشیان کرد و دروشمیان وتەوە.

 

لە شاری دارمستادی ئەلمانیاش، هەر بەو مەبەستە خۆپیشاندانێک ئەنجامدراو داوای ئازادی بۆ ئۆجالان کرا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin